رژێمی داگیرکەر کۆمەڵکوژیێکی نوێ ئەنجام دەدات: ٧ کەس شەهید بوون
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر شارەکانی رەفەح و غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٧ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکەدا خانەوادەیەکی ٥ کەسی بە گشتی شەهید بوون.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، فڕۆکەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر گەڕەکی ئەلسابیرە و خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی کرا ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا پەکەر ئەحمەد فودەی، هاوسەرەکەی هیند و منداڵەکانی ئەحمەد، حەمزە و عبدالعزیز تالیب شەهید بوون.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر گەڕەکی توفاحی شاری غەززە ئەنجام درا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا مەدەنیێک شەهید بوو.
کەشتییەکانی جەنگی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە کەنارئاوەکانی رەفەحەوە تەقەیان کردە سەر مەدەنییەکان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا فەلەستینیێک بە ناوی محەمەد سەعید بەردەویل شەهید بوو.
دوای هێرشەکە ئەمجار هێرشێکی دیکە بە تۆپهاوێژ بۆ سەر ناوچەی مەواسی لە رەفەح ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو مەدەنی بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بێ راوەستان بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٧٢ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.